بینەری پەیجەکەمانبە
بینەری پەیجەکەمانبە
image
کینوا ٥٠٠گرام
کینوا ٥٠٠گرام
کینوا ٥٠٠گرام
کینوا ٥٠٠گرام

کینوا ٥٠٠گرام

AED 8,000.00

#تۆویکینواچییە ؟🤔
#سوودەکانیکینواچین؟🤔
👈کینوا(quinoa) جۆرێک دانی کەونارای ئەمریکای لاتینە کە سوودە بەبایەخەکانی بۆ ماوەی چەندین سەدە لە چاوی خەڵک بەدوور بوو بەڵام لەم دواییانەدا خەڵک بەهۆی سوودە تەندروستییەکانی روویان تێکردووە. لەئێستادا کینوا بۆتە خواردنێکی خۆشەویست لای زۆر کەس.
👈کینوا لەڕاستی دانی گیای "سەلمک"ـە. بەڵام لە ڕوانگەی زانستی گیاناسییەوە دان نییە و زۆتر وەکوو نیمچە دان ناوی دەبەن. کینوا یەکەم جار 7000 ساڵ لەمەوبەر وەکوو خۆراک لە شاخەکانی "ئاند" چاندرا. "ئینکا"ـکان پێیان دەگوت "دانی دایک" و لایان وابوو کینوا دانێکی پیرۆزە.
👈. ئەم مادەیە "گلۆتین"ـی نییە، کەوابوو تووشبووان بە نەخۆشی "سلیاک" و هەستیاری بە گەنم دەتوانن بە ئاسوودەیی ئەم دانە بەکاربهێنن.

👌یەک کۆپ(185 گرام) لە کینوای لێنراو بریتییە لەم مەوادە:
مەنگەنز: بڕی 68٪ـی پێویستیی رۆژانە
مەگنسیۆم: بڕی 30٪ ـی
فسفۆر: بڕی 28٪ ـی
فۆلات: بڕی 19٪
مس: بڕی 18٪
ئاسن: بڕی 15٪
تیامین: بڕی 13٪
ریبۆفلاوین: بڕی 12٪ ـی
ڤیتامین B6: بڕی 11٪ ـی پێویستیی رۆژانە

هەروەها کوپێک کینوا بریتییە لە220کالۆری و 8 گرام پرۆتین، 4 گرام چەوری و لانیکەم 5 گرام ریشاڵ.

#سودەکانی_کینوا
1-سەرچاوەیەکی زۆر باش و تەواوکراوی پڕۆتینەکانە
2- سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ ئەلیافی خۆراکی
3- تۆوی کینوا سەرچاوەیەکی زۆر باشی دژە ئۆکسانە
4- زۆر بەسوودە بۆ کێش دابەزاندن ،

کینوا چەند تایبەت مەندیەکی تێدایە یارمەتی دەرە بۆ کێش دابەزاندن
1-خواردنی کینوا ئیشتیهات کەم دەکاتەوە و هەست بە تێربوون ئەکەیت
2-کاریگەری زۆر باشی هەیە لەسەر کردەوەی الایض(عملیات الایض) لە لەشدا،
واتا شکاندنی خواردن و گۆڕینی بۆ وزە و هێز
3-ڕێژەی سعرات الحراری کەم تێدایە
4- سەرچاوەیەکی زۆر بەرزی پڕۆتینەکان و ئەلیافەکانە ،کە وا ئەکات بۆ ماوەیەکی درێژ هەست بە تێربوون و پڕبونی گەدە بکەیت
5-نیشان کردنی ڕێژەی شەکر لەخوێن المؤشر الجلايسيمي (بالإنجليزية: GLYCEMIC INDEX)، یارمەتی دەرە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژەی شەکری ناو خوێن ، زیادکردنی ماوەی هەست کردن بە تێربوون و کەم خواردنی خواردن